لە پاش دەرکردنی غەزەڵ لایەنگرانی ئەم کارە دەکەن

پاش ئەوەی غەزەل یەکەمبوونی بەرنامەی کورد ئایدڵی لە دەستدا و ژیندا لە کوبانی نازناوەکەی بردەوە، ژمارەیەک لە هەواداری غەزەل دەستیان کرد بە گریان.

غەزەل لە پەڕەکەیدا وێنەی بەشێک لە هەوادارەکانی بڵاودەکاتەوە کە پاش ئەوەی نەبووە بە یەکەمی بەرنامەی کورد ئایدڵ، دەستیان کردووە بە گریان و غەمباری خۆیان دەربڕیووە بەهۆی بەدەستنەهێنانی نازناوەکە لە لایەن ئەستێرەکەیانەوە.

غەزەل لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵی کرد، توانی بە سەرکەوتوانە تا کۆتاین قۆناغ بڕوات، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە بەهۆی کەمی دەنگ.



PM:09:16:16/07/2017