پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ساخته‌كاری ته‌كسیه‌ك ئاشكرا
ده‌كات كه بۆ "خۆدزینه‌وه له له‌تۆماركردنی سه‌رپێچی، ژماره‌یه‌كی ساخته‌ی
داناوه كه ئه‌م ژماره‌یه له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان بوونی نیه".
راید فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
هاتوچۆی هەولێر ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه: له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێر
تاكسیه‌ك ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه بۆخۆدزینه‌وه له‌تۆماركردنی سه‌رپێچی بۆی ، هه‌ڵسابو
به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌تابلۆی ئوتومبیله‌كه‌ی .
له‌باره‌ی ساختهكاریهكهی ئه‌و شوفێره، وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ده‌ڵێت: ساختهكاریهكهی به‌شیوه‌یه‌ك بووه
كه تابلۆیه‌كه‌ی كردبوو به ژماره 299640 كه ئه‌م ژمارهتاكسیه له‌هه‌مو هه‌رێمی
كوردستان نیه .