لاهور ڕایگەیاند،
دڵنیان ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی داعش لە ژیاندا ماوە.
لاهور شێخ جەنگى، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-
زانیاری لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز وتوویەتی، لەسەدا ٩٩ دڵنیان لەوەی
بەغدادی لە ژیاندا ماوە و ئێستا لە باشووری شاری ڕەقەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داعش لەدوای تێکشکاندنی هاوشێوەی قاعیدە
دەردەکەوێتەوە.
ئەمەش پاش ئەوە دێت کە لە هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتی
دەرەوەی ڕوسیا کوژرانی ئەبوبەکرد بەغدادی ڕاگەیاند و ئاشکرایانکرد، شەوى ٢٨ى ئایار
فڕۆکەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەیەکەى سەرکردەکانى داعش لە ڕەقە و بەو
پەڕی متمانە بەخۆکردنەوە دەتوانین بڵێین کە ئەبو بەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی
داعش لەو بۆردومانەدا کوژراوە.
هەر دوێنێش ئەبو عەلی
بەسری، بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی
عێراق، راگەیاندووە كە هێشتا ئەبو بەكر بەغدادی زیندووە و لە حەشارگەیەكی دەرەوەی
شاری رەققە لە سووریا خۆی حەشارداوە.