فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ڕەگەزنامەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانەی كارتی نیشتیمانیان دەركردووە
و بەهەر هۆكارێك ونیان كردووە، دەبێت غرامە بدەن.
فەرمانگەی كارتی نیشتیمانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی
ڕەگەزنامەی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بۆ هاونیشتمانیان لەبارەی ونكردنی كارتی نیشتمانیەوە
دەڵێت: "ئەو كەسانەی كارتی نیشتیمان دەركردووە و بەهەر هۆكارێك ونیان
كردووە، دەبێت غرامە بدەن، دواتر بۆ دەرهێنانەوەی دەبێ مامەڵەیوونبونیبۆ بكات".
هەروەها هاتووە "دەبێت سەردانیكەرتی پولیسی بەشیوونبووەكان بكات لە گەڕەكی سەركارێز، لەوێوە نوسراوێكی بۆ دەكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیڕەگەزنامە و باریشارستانیسلێمانی، پاشان داواكاری
دەنوسێبۆ بەڕێوەبەری فەرمانگە كارتی نیشتیمانی، دوبارە
فوڕم پڕدەكاتەوە و دەستدەكاتەوە بە مامەڵەی كارتی نیشتیمانی".
لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەو بڕە پارانە كراوە،
كە لەكاتی وونبونی كارتی نیشتمانی لە خاوەنەكەی وەردەگیرێت بەم شێوەیە:
ونبوونی کارتی نیشتیمانی بۆ یەکەمجار (٢٥٠٠٠) دینار. بۆ دووەم جار
(٥٠٠٠٠) دینار و بۆ سێیەم جار (١٠٠٠٠٠) دینار