دەركەوتنی ئاژەڵێكی مەترسیدار هاوڵاتیانی نیگەران كردوە
جۆره ئاژه‌ڵێكی مه‌ترسیدار له چه‌ندین ناوچه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار بڵاوبووه‌ته‌وه و شه‌وان په‌لاماری هاوڵاتیان ده‌دات.
چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، له سنوری پارێزگای ئه‌نبار جۆره ئاژه‌ڵێك له‌كاتی شه‌وان هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوڵاتیان و ئه‌مه‌ش له ئێستادا ترس و مه‌ترسی له‌نێو دانیشتوانی ئه‌و سنووره دروست كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه دڕنده‌یه ناوی "غه‌ریری" یه و له چه‌ندین ناوچه‌ی شاری روومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوڵاتیانی ئه‌و سنووره كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی له‌و جۆره‌یان كوشتووه و به‌شێك له هاوڵاتیان به شه‌وان به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه چه‌ك هه‌ڵده‌گرن.
به پشت به‌ستن به وته‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌ر به شاری روومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار، "ئه‌و ئاژه‌ڵه ددانه‌كانی گه‌وره‌یه و نینۆكێكی تیژی هه‌یه".
PM:11:01:17/07/2017