کچێکی تری سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق
ئاشکرا دەبێت و کچەکەشی خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی عیراق كاندید
بكات و حزبێكی نوێ درووست ده‌كات.
نانا سه‌دام حسێن، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی الیوم جدید
ئەنجامداووە و دەڵێت "حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له رووبه‌ڕوو
بوونه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌لی عیراق، له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی گرنگ كه سه‌روه‌ریی
خاكی عێراق ده‌سه‌لمینی".
کچەکەی سەدام دەڵێت"ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا، میراتگری حكومه‌ته‌كه‌ی
پێشووی نووری مالیكییه كه گرفتی ئه‌منی زۆر و خاكیكی زۆری عیراقی به هه‌ده‌ردا
و كیشه‌ی تائیفی زۆری درووستكردووه، عه‌بادیش هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كیشانه كه‌مبكاته‌وه.
كچه‌كه‌ی سه‌دام حسین سەبارەت بە عیزەت دووری کە ئێستا وەک سەرۆکی
حزبی بەعس خۆی دەناسێنێت دەڵێت"ئه‌و تا ئیستا ماوه‌و زیندووه، عیزه‌ت دووری
بۆچوونی ئاشكرایه و له‌گه‌ڵ سوپای نه‌قشبه‌ندییه و نه‌مبیستووه تیرۆریست بێت و
خه‌ڵك بكوژێت، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی هه‌بووه‌و ئیمه هه‌واڵی ئه‌ومان
پرسیووه‌و ئه‌ویش هه‌واڵی ئیمه‌ی پرسیوه".
نانای كچی سه‌دام ده‌ڵێت "له فه‌رهه‌نگی فیكری و سیاسیی مندا
هیچ شتیك به ناوی شیعه‌ی عیراق و سوننه‌ی عیراق نییه، من ئه‌گه‌ر خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی
كاندیدی بكه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو عیراقییه‌كاندا یه‌كگرتوو ده‌بم، به‌شداریی له دابه‌شكردنی
عیراق و جیاوازیی نێوانیان ناكه‌م، لای من عێراق یه‌ك عیراقه له باكوورییه‌وه
تا باشوور".
كچه‌كه‌ی سه‌دام ده‌ڵێت ڕوونیشی دەکاتەوە کە پارتیكی سیاسی به
ناوی "پارتی كۆماریی دیموكراتی عیراقی" دادەمەزرێنێت و به‌و پێیه‌ی سه‌رۆكی
ئه‌و پارته‌م له رێگه‌ی حزبه‌كه‌مه‌وه خۆم بۆ سه‌رۆكایه‌تی عێراق هه‌ڵده‌بژیرم،
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتم، عێراقێك بۆ هه‌مووان درووست ده‌كه‌مه‌وه".