پەرلەمانتارێکی کورد ناوی پێشمەرگە دیلە ئازادکراوەکان ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو چورا پێشمەرگە دیلەی لای چەکدارانی داعش ئاشکرا دەکات کە لەلایەن سووپای عێراقەوە ئازادکراون.

بەختیار شاوەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئە کاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا ناوی ئەو چوار پێشمەرگەیە بڵاودەکاتەوە کە ناوەکانیان" ئەحمەد یاسین رجب، باپیر عیسا ئەحمەد، کامەران بەهجەت، عەزیز جومعە رەمەزان مزوری".

ئەو پەرلەمانتارە خۆشحاڵی خۆی بەو بۆنەیەوە دەردەبڕیت و دەڵێت" زۆر خۆشحاڵ بوم ، چاوەڕوانی ئازادکردنی ئەوانی تر دەکەین".

تا ئێستا هیچ دەزگایەکی فەرمی هەرێم زانیاری لەسەر ئازادکردنی ئەم پێشمرگە دیلانە بڵاونەکردۆتەوە.

لە شەڕی داعشدا ٦٣ پێشمەرگە لە شەڕە جیاجیاکاندا کەوتوونەتە دەست چەکدارانی داعش.



PM:10:22:19/07/2017