بۆ جاری سێهەم ئەمرۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بۆ وەڵامدانەوەی بارزانی کە داوای کردووە ١ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم بکرێن.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوای ئەوە دێت کە لە دووکۆبوونەوەی پێشوودا ئەو کۆمسیۆنە شکستی خوارد لە گەیشتن بە بڕیارێک لەسەر دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردو كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆ ماوه‌ی سەعات كۆبوه‌وه‌و به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی هات.