بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەرەنتیی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران و دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان دەدات.


ئەمڕۆ دووشەممە 24\7، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجام دا و تێیدا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای تەواوکاریی بودجەی 2017ی عێراق، پەسەند کرا.

نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی راگەیاندووە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەرەنتیی ناردنی دەرمان و پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ کوردستان دا و رایگەیاند، ”ئەوە بودجەی حاکمەیە و مافی ھەرێمی کوردستانە".

نەجیبە نەجیب هەروەها رایگەیاندووە "کۆی گشتی پارەی گەنمی جوتیاران یەک ترلیۆن و 658 ملیار دینارە و بەشی ھەرێمی کوردستان  لەو پارەیە ٧٢٨ ملیۆن دینارە".



PM:09:05:24/07/2017