وێنەیەکی کۆنی عیرفانی وەستا محەمەد بڵاودەبێتەوە

 

وێنەیەکی کۆنی عیرفانی وەستا محەمەد، ئەکتەری دیاری بواری کۆمیدیا بڵاودەبێتەوە و مێژووی وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان.


عیرفانی وەستا محمد لە ئەکاونتی تایبەتی وێنەیەکی گەنجی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نوسیوویەتی:

ئەی  تەمەنی پڕ ئەسرینم ئەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە......لەگەڵ هەموو هەنگاوێکدا لە عومری من ئەسڕیتەوە


عیرفان وەستا محەمەد جگە لەوەی لەچەندین فیلم و دراما و شانۆدا بەشداری کردووە وەک ئەکتەر، لە ڕابردوودا وەک گۆرانیبێژیش کاری کردووە.

عیرفان وەستا محەمەد خاوەنی کوڕ و کچێکە و پێشتریش کچەکەی لەگەڵ خۆی ڕۆڵی بینیوە و ساڵی ڕابردووش بووەتە باپیرە.



PM:09:19:24/07/2017