بەم نیشانانە بزانە ڕێژەی شەکر لە جەستەدا زۆرە یان کەمە


هەرچەندە شەکر دەتوانێت زەردەخەنە بخاتە سەرلێوەکانت بەڵام وەکوو زانراوە کە ژەهرێکی کوشندەیە، چیتر پێویستت بەوە نابێت کە پێت بڵێن خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە شەکر کاریگەری خراپ لەسەر جەستەت بە جێدەهێڵێت، بەڵکو جەستەت خۆی ئەو کاردانەوەیەت پێ ئەڵێت.

- هەست کردن بە تەمبەڵی: هەست کردن بە بێتاقەتی و لاوازی هەروەها تەمەڵی لەگەڵ هەبونی ڕێژە یەکی کەم لە ووزە پەیوەندی بە خواردنی ڕێژەیەکی لە ڕادەبەدەر شەکروە هەیە،هەروەکوو نەخۆشی شەکرە.

- پێستت شتی لێوە دەردێت هەروەک چۆن زیپکە دەکات: هەروەها دەتوانرێت زیپکەش بە هۆکاری ئەنسۆلین دابنرێت.

- کلسی ددان:یەکیکی ترلەنیشانە گرنگەکان کە دەتوانرێت لەڕێیەوە بزانرێت شەکرت زۆر خواردووە کلسکردنی ددانەکانە.خواردنی لەڕادەبەدەری شەکر دەبێتە هۆی مانەوەی بەکتریایەکی زۆر لەسەر ددانەکان هەروەها داخورانی.

- کەمی تەرکیز: هەرکاتێک هەستت بە لاوازی تەرکیزکردن کرد دوای خواردنی شەکر ئەوە باوترین نیشانەیە کە لە ڕێیەوە بزانیت شەکرێکی زۆرت خواردوە.

- زیادبونی کێشی لەش:خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لەشەکر دەبیتە هۆی قەڵەوی چونکە شەکرڕێژەیەکی کەم پرۆتین وڕیشالی تێدایە ئەمەش وات لێدەکات کە ئارەزوی تێربونت کەم بکاتەوە.

- هیچ شتێک تامی شیرین نیە لات: نیشانەیەکی دیکە ئەوەیە کەهیچ شتێک لات تامی شیرینی نامێنێت.

لە ئینگلیزیەوە: هە-ف



PM:09:26:24/07/2017