پۆلیسی هەولێر: لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی گەنجێک کوژرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە گوندێکی سەر بە قەزای خەبات بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کوژراوە و برایەکیشی برینداربووە و ئەو کەسەی تۆمەتباری ڕووداوەکەیە هەڵهاتووە.


لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێردا کە کەمێک لمەوبەر بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کاتژمێر ٨ ی ئەمشەو پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە لە بوونی ڕووداێکی کوشتن لە گوندی کەلەکی سەر بەقەزای خەبات.


پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کەوا گەنجێک کوژراوە بەناوی (دلاوەر یوسف)، تەمەن (۲۳) ساڵ، براکەشی زامدار کراوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی".

هەر بە وتەی پۆلیسی هەولێر "تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەشوێنی تاوان ڕایکردووە لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیە".



PM:11:38:24/07/2017