پەیامی سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی دیاریکردنی ڕێکخەری گشتی گۆڕانەوە

یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.

یوسف محەمەد لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان لەم قۆناغە دژوار و پڕ کێشانەی هەرێمی کوردستان بۆدەخوازم.

هەر لەو پەیامەدا هاتووە "بزوتنەوەی گۆڕان، بە ستایڵ و بەرنامەکەی، بۆشاییەکی گەورەی لە ژیانی سیاسیی ئێستای کوردستان پڕ کردۆتەوە، هیوادارم ئێوە و ئێمە و هەمو هەڵسوڕاوانی تری گۆڕان، درێژە پێدەری ڕێچکەی کاک نەوشیروان بین، لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پشتیوانی مافخوراو هەژاراندا."

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.



PM:06:52:25/07/2017