"بڕیارێک لەبارەی دەسەڵاتەکانی لاهوری شێخ جەنگیەوە دەدرێت"

کەسایەتی دەستڕۆشتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڕیارێک لە بارەی دەسەڵاتەکانی لاهوری شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری – زانیاریەوە دەدات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کەسایەتی دەستڕۆشتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیار دەدات کە لیژنەیەکی چوار کەسی لە " ئاراسی شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی و قوباد تاڵەبانی" پێکبهێنرێت بۆ سەر پەرشتیکردنی دەزگای پاراستن و زانیاری- زانیاری کە بەرپرسیارێتی تا ئێستا لەلایەن لاهوری شێخ جەنگیەوە دەکرێت.

تا ئێستا نەزانراوە ئەو بڕیارەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە لەسەر پێکهێنانی ئەو لیژنەیە داویەتی، بە ئاگاداری مەکتەبی سیاسی یەکێتی دراوە، یان بە پێچەوانەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بێ ئاگایە لە جۆرە بڕیارێکی لەو چەشنە.

ئەو بڕیارە لەکاتێکدا دراوە کە ماوەی هەفتەیەکە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەدەرەوەی وڵات و بەدیاریکراوی لە ئەڵمانیایە.

لاهورێ شێخ جەنگی کە برازای تاڵەبانییە لە دوای بافڵ تاڵەبانییەوە بەرپرسیارێتی ئەو دەزگایەی وەرگرتووەو، لەنێو یەکێتیدا بەوە ناسراوە کە هەڵوێستی جیاوازە لە زۆربەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی لەمەڕ پەیوەندیەکانی حیزبەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان.
    



PM:10:10:26/07/2017