یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ڕێگرییه‌ك له‌به‌رده‌میاندا نییه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت "پاشه‌كشه له‌هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكه‌ین".
چێنه‌ر عه‌لی جۆڵا، جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگه‌یاندووە "یه‌كێتیی هیچ به‌ربه‌ستێكی له‌به‌رده‌مدا نییه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئه‌و پرسه‌ش خۆی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات".
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ركات به‌ڕه‌سمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیاریبكرێت، ئه‌وكات یه‌كێتیی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نێت، "بۆئه‌وه‌ی كاندیدی هه‌بێت یا نا".
وتیشی"تائێستا یه‌كێتیی و فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پاشهكشهینهكردوه له‌پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه پێشتر له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئاماده‌یكردوه".
ڕۆژی 19ی ته‌مموزی 2017، مه‌سعود بارزانی فه‌رمانی ژماره (158)ی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم كرد‌و تێیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی دیاریكرد، به‌ڵام تائێستا كۆمسیۆن خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی مه‌سعود بارزانی.