گۆرانییە پڕ سەما نوێکەی دیسپاسیتۆ ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت

گۆرانییه‌ هاوینه‌ییه‌ نوێیە پڕ سه‌ماكه‌كه‌ی دیسپاسیتۆ  ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی دەشکێنێت و تا ئێستا ٤,٦ ملیار کەس بینەری بووە.

گۆرانییه‌كه‌ "لویس فۆنسی" پیۆرتۆریكۆیی و گۆرانیبێژی راپه‌ر "دادی یانكی" گوتوویانه‌ و جاستن پییه‌ریش به‌شداری لهو كلیپه‌دا كردووە.

گۆرانییه‌كه‌ کە بەزمانی ئیسپانی وتراوە، چووه‌ته‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می پێشبڕكێی گۆرانییه‌كان له‌ 35 ده‌وڵه‌ت و پێش هه‌موو گۆرانییه‌كان كه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كه‌ توانی بچێته‌ ریزی یه‌كه‌می 100 باشترین گۆرانی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته‌ و له‌ ئیسپانیاش ماوه‌ی 17 هه‌فته‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م نه‌یه‌ته‌ خواره‌وه‌ و له‌ بریتانیاش 9 هه‌فته‌ پێشه‌نگ بووه‌.





PM:12:01:29/07/2017