ترامپ ئیمزا لەسەر پڕۆژە یاسای سزای نوێی ڕووسیا و کۆریای باکور و ئێران دەکات

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ، ئیمزا لەسەر پڕۆژە یاسای سزای نوێ بۆ سەر ڕووسیا و کۆریای باکور و ئێران دەکات بە وتەی وتەبێژی کۆشکی سپی.

کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە کە تێیدا سزای نوێ بۆ سەر ئێران و کۆریای باکور و ڕووسیا دەخاتە ڕوو، دۆناڵد ترەمپیش مافی ڤیتۆی هەیە.

لە بەرامبەردا ڕووسیا بڕیاریداوە بە کەمکردنەوە دیبلۆماتکارە ئەمریکییەکان کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی گەر بێت و ئەو سزا نوێیانە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بڕیاری سزاکانی ئەمریکا وەک بەرپەرچدانەوەی ئەو دەستێوەردانانەی ڕووسیایە کە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتەدا ئەنجامیداوە.

سارە اکابی ساندەرز وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند ترەمپ ئیمزا لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دەکات بەڵام دوای دانوستاندن لەسەر هەندێک "خاڵی هەستیار" بە بێ ئەوەی ئەو خاڵە هەستیارانە ئاشکرا بکات.

جەختیشی کردەوە کە دوای ئەو دانوستانانە و لە وێنەی کۆتایی بەڵگەنامەکەدا بڕیار لەسەر پڕۆژە یاساکە دەدات و ئیمزای دەکات.



PM:02:40:29/07/2017