مەحمود عەباس بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی رەوانەی نەخۆشخانە کرا و وتەبێژی سەرۆکایەتیش ڕایدەگەیەنێت دۆخی تەندروستی جێگیرە.

ی ئاژانسی هەواڵیی فەلەستینی (وفا)، لە زاری نەبیل ئەبو ردێنە، وتەبێژی سەرۆکایەتیی فەلەستین بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە 29\7\2017 مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین چەند پشکنینێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری رامەڵڵا ئەنجام دەدات.

دڵنیاشی داوە لەوەی باری تەندروستیی مەحمود عەباس باشە و دڵنیاکەرەوەیە و دوای تەواوبوونی پشکنینەکان، نەخۆشخانەی بەجێ هێشت.

مەحمود عەباس لەساڵی 1935 لە شاری سەفەد لەدایک بووە، دوای کۆچی دوایی یاسر عەرەفاتی سەرۆکی فەلەستین لە ساڵی 2004، بووە بە سەرۆکی فەڵەستین



PM:04:30:29/07/2017