وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و مەدەنی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە لە ڕۆژانی ٦و ٧ی ئاب مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویکردووەتەوە، لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی ئاب مووچەی خانەنشینانی شارستانی "مەدەنی" دابەشدەکرێت.
ئەو مووچەیەی کە لە مانگی ئابی ئەمساڵی خانەنشیانی پێشمەرگە و مەدەنی وەریدەگرن هی مانگی تشرینی دووەمی "١١"ی ساڵی ڕابردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی زۆربەی وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کەوتە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە کە تا ڕۆژی ٩ی ئاب درێژەی دەبێت.