هەرچەندە وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئایاری راگەیاند، بەڵام بانکەکانی سلێمانی پارەیان تێدا نەماوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕێكی كه‌م پاره ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی سلێمانی ده‌كات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی‌ش هه‌واڵه‌كه پشتڕاستده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌كاتی ده‌وامدا پاره‌ی ته‌واو بۆ سلێمانی ڕه‌وانه ده‌كرێت".
ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردەوە "دوای ئه‌وه‌ی خشته‌ی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراو بڕیاربوو ئه‌مڕۆ موچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و په‌روه‌رده (سه‌نته‌ری شاره‌كان) دابه‌شبكرێت، به‌ڵام پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته نه‌گه‌یشتۆته سلێمانی".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بەو ماڵپەڕە گەیشتووە، له‌ئێستادا ته‌نها بڕی دوو ملیار دینار گه‌یشتۆته بانكه‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌و بڕه‌ش دابه‌شكراوه‌و بانك پاره‌ی تێدا نه‌ماوه، له‌كاتێكدا بۆ موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بڕی چوار ملیار‌و 170 ملیۆن دینار پێویسته.