زیندانییەکی کورد لە ئێران لە سێدارە درا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوەئەمڕۆ زیندانییەکی کورد بەناوی مورتەزا ڕەحمانی لە شاری سنە لەسێدارە دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە ڕایگەیاند "ئەمڕۆ مورتەزا گواسترابوویەوە بۆ زیندانی تاکە کەسی لە سنە و پاشان بڕیاری لە سێدارەدانەکەی جێبەجێکراوە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو کۆمەڵەیە مورتەزا ڕەحمانی خەڵکی تیلەکۆی سەربە شاری کامیاران بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ساڵی ٢٠١١دا لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراوە.

ناوبراو دوای دوو ساڵ زیندانی بە "تاوانی شەڕکردن دژی شۆڕشی ئیسلامی (محاربە) و ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" لەشاری سنە سزای سێ جار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.



PM:03:19:02/08/2017