سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هەواڵی هەڕەشەکردنی بارزانی لە عەبادی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند "په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زۆر باش و دۆستانه‌یه".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی
بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "له ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی
ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه، كه گوایه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق ناردووه".
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"لێره‌دا به گشت لایه‌ك
راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك
بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق زۆر باش و دۆستانه‌یه".
ڕوونیشکراوەتەوە "هه‌موو كات هه‌وڵدراوه له ئێستا و
ئاینده‌یشدا هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ، به دیالۆگ و لێكتێگه‌ییشتن و دانوستاندن چاره‌سه‌ر
بكرێ".