ماریا هەورامی: لە منداڵیەوە بە حەسرەتی نەبونی باوکمەوە ژیام


خانمە هونەرمەندی کورد ماریا هەورامی لە یادی ڕۆژی لەدایکبوونیدا وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە و باس لە ژیانی خۆی دەکات.

ماریا لەڕۆژی لەدایکبوونیدا کە ئەمڕۆیە لە ئەکاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام دەنوسێت "ئەمڕۆ بوو هاتمە ئەم ژیانەوە..!!! چ ژیانێك.!!! ژیانێك بێ بەشی ڪردم لە ئازیترین ڪەسم !!!لە مناڵیەوە بە حەسرەتی نەبوونی باوەشی باوڪمەوە ژیام.!! ژیانێك ڪۆمەڵێك خەونی لێ بردم.!!".

هەروەها دەڵێت "بە هەوڵی خۆم و خۆشەویستی ئێوەی ئازیزەوە توانیم بە گەورەترین و بە نرخترین خەونم بگەم ئەویش هونەر گۆرانی وتنمە".

نوسیویشیەتی "ئەوە ژیان نەبوو جوانترین خەونم بڪات بە ڕاستی بەڵڪو خۆم بووم..!!! ئەمەوێت زۆر سوپاستان بڪەم ڪە لەم ڕۆژەیا منتان لەبیر بوو سوپاس بۆ پیرۆزبای و وشە جوان و شیرینەڪانتان سوپاس بۆ خۆشەویستیتان ئەو خۆشەویستیەتان هەموو شتڪە بۆ من دووبارە سوپاس ••• خۆشمەوێن".

ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.



PM:11:44:02/08/2017