"بارزانی سزای د. فواد حسێن و فەلاح مستەفا دەدات"

دوای سەردانە شکستخواردووەکەی بارزانی و وەفدی رێفراندۆم بۆ برۆکسل، بارزانی ئیشکردنی هەریەک لە د. فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، فەلاح مستەفا بەڕێوبەری فەرمانگەکانی دەرەوەی راگرت.

بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە، دوای سەردانە شکستخواردووەکەی بارزانی و وەفدی ریفراندۆم بۆ دەرەوە وڵات، بارزانی سزای فەلاح مستەفا و د. فواد حسێن و دلاوەر ئاشگیی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە برۆکسل داوە. 

ئەو سزادانە دوای ئەوە هاتووە کە مەسرور بارزانی، مسعود بارزانی باوکی ئاگادار کردۆتەوە لە کەموکوڕی و هەڵەی فەلاح مستەفاو بڕیار دراوە کارە دیبلۆماسییەکانی لە دەرەوەی هەرێم هەڵبسپێردرێت، هەروەها د. فواد حسێنیش لە کاری پەیوەندیەکانی دەرەوە دوورخراوەتەوەو هەموو ئەو کارانە سپێردراون بە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و هەموو دەسەڵاتەکانی پێدراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، مسرور بارزانیش وەک هاوکاری سەرەکی هۆشیار زێباری دانراوە بۆ دانانی نەخشەڕێگایەکی ستراتیژی نوێ بۆ پەیوەندیەکانی دەرەوەو پەیوەندیە نێو دەوڵەتییەکان.

دوا سەردانی مسرور بارزانیش بۆ ئەمەریکا و سازدانی ئەو پانێڵانەی لە میدیاکانی پارتییەوە بڵاوکرانەوە، ئاماژەن بۆ ئەو گۆڕانکاریانە.



AM:12:04:03/08/2017