پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ لێکۆلینەوە لە کارەساتی شەنگال پێکهێنا

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ دیاریکردنی ئەو کەس و لایەنانە پێک هێنا کە لە ڕووداوی گرتنی شەنگال لەلایەن داعشەوە کەمتەرخەم بوون.

بەپێی نوسراوێک کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە لەسەر داوای 60 پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە کارەساتی شنگال و ئەو لایەنانەی کەمتەرخەمبوون لەو ڕووداوە.

هەروەها لیژنەکە لێکۆڵینەوە دەکات لە بارودۆخی ئێستای شنگال و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی و دیاریکردنی قەبارەی ئەو زیانانەی لە بەرئەنجامی ئەو ڕووداوە هەبووە

لە نوسراوەکەدا هاتووە لیژنەکە تەواوی ڕاپۆرتەکانی بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی شنگال دەبێت و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.



PM:07:27:03/08/2017