بەوێنە.. ژنێک دوای ٢ ساڵ لە مردنی مێردەکەی منداڵێکی بوو

پۆلیسێکی نیویۆرک ساڵی 2014 بەهۆی رووداوێکی تەقەلێکردنەوە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکیدا دەکوژرێت، بەڵام دوای دوو ساڵ و نیو لە مردنی، ژنەکەی منداڵێکی لەو پۆلیسە دەبێت.

ئەو پۆلیسە ناوی لیۆیەو هاوسەرەکەشی ناوی سانی-یە، دوای ئەوەی بەهۆی رووداوەکەوە دەکوژرێت داوا لە دەسەڵاتدارانی نیویۆرک دەکات تۆو "سپێرم"ی مێردەکەی هەڵبگرنەوەو بۆی بپارێزن، چونکە دەیەوێت لەڕێگەی منداڵی بلوریەوە "پیتاندن" نەوەیەکی لە لیۆ هەبێت.

وەک ماڵپەڕی سەربەست بڵاویکردۆتەوە، دوای مانگێک بەسەر ئەو رووداوەدا پرۆسەی پیتاندنەکە بۆ سانی دەکەن، بەڵام دوای دوو ساڵ و نیو بەسەر مردنی مێردەکەیدا منداڵەکەیان لەدایک دەبێت و ئەو نەشتەرگەرییە سەردەگرێت.

مانگی رابردوو سانی منداڵەکەی لەدایک دەبێت و کچێکە ناوی دەنێت ئەنجیلینا، پۆلیسی نیویۆرکیش وەک وەفایەک بۆ لیۆ کڵاوێک دەکەنە سەری ئەو منداڵە کە هەڵگری دروشمی پۆلیسی ئەو ویلایەتەی ئەمەریکایە.

لیۆ لە ساڵی 2014 هاوشان لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لەنێو ئۆتۆمبێلی پۆلیسدا دەبن و کوڕێکی تەمەن 28 ساڵ دەستڕێژێکی گولە دەکات بەناویاندا و هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن، دواتر ئەو کوڕە خۆشی دەکوژێت



PM:12:51:04/08/2017