بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک تۆمارکرا

بەڕێوەبەری کەشناسی کەرکوک رایگەیاند کەرکوک بەرزترین پلەی گەرمای ئه‌مساڵی تۆمارکرد و له‌ خانه‌قینیش گه‌یشته‌ 52 پله‌ی سه‌دی و به‌ گه‌رمترین ناوچه‌ی عیراق هه‌ژمار كراوه‌.

سەفان عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کەشناسی کەرکوک لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتوویەتی "پلەکانی گەرما لەم ناوچانەی باکوری عیراق دەگەنە 49 بۆ 50 پلە، وێستگەی کەرکوکیش بۆ ئەمڕۆ هه‌ینی گەیشتووەتە 49 پلە، ئەمە بەرزترین پلەی گەرمای ئەمساڵە بۆ كه‌ركوك، بەڵام وێستگەی خانەقینمان 52 پلەی تۆمارکردووە کە گەرمترین ناوچەی عیراقە".

ڕوونیشی کردووەتەوە‌ "هەمیشە پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی زیاتر لەسەنتەری شار تۆمار دەکرێت".



PM:05:46:04/08/2017