لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پاڕیزگای موسەنا لە باشووری عێراق بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلەوە ١٦ کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە" ئەمڕۆ ھەینی 4/8/2017، میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کە شەوی ڕابردوو 3/8/2017، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (پاسێک و سەنتافی)، لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتیی پارێزگای موسەنا، کە دەکەوێتە باشووری عێراق، 16 کەس، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک بنەماڵەن، گیانیان لەدەست داوە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی پارێزگای موسەنا ڕایگەیاندووە " ھەمان کات بەھۆی دوو ڕووداوی جیاوازەوە 21 تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە، کە 16 کەسیان ئەندامی یەک خێزانن و سەرجەم تەرمەکانیش بەھۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە سووتاون، ھەروەھا لە ژن، منداڵ و پیاو پێکھاتوون".