سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌نێوان مه‌سعود بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێته‌ده‌نگ و وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه ده‌ڵێت "له‌م ڕۆژانه‌دا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئەنجام نەدراوە".
د. ئومێد سه‌باح وته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه، رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ژماره‌یه‌ك میدیا و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت "لێره‌دا به‌گشت لایه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه ڕاست نییه و له‌م ڕۆژانه‌دا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان نه‌بووه".