سەربازێكی ئێرانی سێ سەربازی هاوڕێی كوشت

سەربازێكی ئێرانی لە یەكێك لە بنكە سەربازییەكانی خۆرهەڵاتی تارانی پایتەخت سێ سەربازی كوشت و زیاتر لە دە سەربازی تریشی بریندار كرد. 

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئاب، ئاژانسی مهیری ئیرانی بڵاویكردەوە كە سەربازێك بەهۆی تۆڕە بوونەوە تەقەی لە هاوڕێكانی كردووە و سێ سەربازی كوشتووەو زیاتر لە دە سەربازی تریشی بریندار كردووە.

بەپێی ئاژانسەكانی ئێران روداوەكە لە سەربازگەی كەهریزەكی رۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت رویداوە. 

هاوكات هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردووە بە لێكۆڵینەوە لە روداوەكە بۆ زانینی هۆكاری سەرەكی.



PM:02:49:06/08/2017