حکومەتی عێراق رایگەیاند" سبەی ٥ شەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم دەکرێت بە پشوو".
ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، فه‌رمانی دا سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمی بێـت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دراوه، كه هۆكاری به پشووكردنی سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه 10/ 8/ 2017)، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌یه بۆ سه‌رووی ئاستی ئاسایی خۆی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، پێشبینی كرد، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بۆ 50 پله‌ی سه‌دی به‌رز ببێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ فەرمانێکی لەو بارەیەوە دەرنەکردووە، لە کاتێکدا ئەو شەپۆلە گەرمایە شارەکانی باشووری کوردستانیشی گرتۆتەوە.