گۆڕان بڕیار لەسەر ریفراندۆم‌و گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دەدات

بڕیارە ئەمرۆ جڤاتی گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی حزبەكەیان سەبارەت بە پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی كۆببَتەوە.

رەئوف عوسمان، سەرۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنەوی‌ گۆڕان بەمیدیای رەسمیی حزبەكەی راگەیاند بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان كۆببێتەوە.

هەرەچەندە ئاماژەیدا بەوەی كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەیەكی ئاسایی مانگانەی ڤاتی نیشتمانییە، بەڵام ئەوەشیخستەڕوو كە تێیدا ‌"پرسی ریفراندۆم ‌و ئاسایی كردنەوەی‌ پەرلەمان ‌و گفتوگۆی‌ نێوان لایەنە سیاسییەكان بە تایبەتی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان" تاووتوێدەكرێن.

راشیگەیاند كە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی‌ سیاسی هەرێم ‌و بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان ‌و پاشەكەوتی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانەوە دەكەن.



AM:09:18:10/08/2017