سعودییە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

ڕوانگەی فەلەکی سعودیە ئەمڕۆ پێنج شەمە بڵاویکردەوە ئاشکرایکرد یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە یەکی مانگی ئەیلولی داهاتووەوە.

بە گوێرەی حساباتە فەلەکییەکان کە لەلایەن پەیمانگای نیشیتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکی و جیۆفیزیاییەوە ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە ڕۆژی وەستان لە کێوی عەرەفات بۆ ساڵی کۆچی ئێستا ١٤٣٨ بەرامبەرە بە ڕۆژی پینج شەممە بەرواری ٣١ ئابی ئێستا.

بە گوێرەی هەواڵەکە یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحەجە دەکەوێتە ڕۆژی چوار شەممە ٢٣ ئاب، بەو پێیەش یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ١ی ئەیلول دەبێت

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ڕوانگەی فەلەکی سعودیە ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی 23 ئەم مانگە ڕێوڕەسمە ئایینییەکانی تایبەت بە مەراسمی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەکات، بۆیە چەند ڕۆژێک لەو وادەیە حاجیانی ماڵی خوا لە سەرانسەری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییەوە روو دەکەنە ولاتی سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج .

جەژنی قوربان لە چوار ڕۆژ پێکهاتووە و ساڵانە لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ئەو جەژنە بەڕێوە دەچێت.



PM:03:30:10/08/2017