موقتەدا سەدر: هیواخوازین ڕیفراندۆمەکەی هەرێم دوابخرێت بەڵام فشاریان لێناکەین

موقتەدا سەدر، ڕێبەڕی ڕەوتی سەدر باس لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان دەکات و پێیوایە کێشەکەڵەکەبووەکانی حکومەتی پێشووی عێراق کوردی گەیاندووەتە ئەو خاڵەی کە بیر لە جیابوونەوە بکەنەوە.
سەدر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە بارەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمەوە دەڵێت "نامانەوێت فشاریان لێ بکەین، پەیوەندیم پێوەکردوون، هیوامخواستووە لایەنی کەم ڕیفراندۆمەکە دوابخەن، ئەگەر هەڵیشیوەشێننەوە ئەوە باشتر، کورد بەشێکە لە پێکهاتەی عێراق و دەمانەوێت لەگەڵماندا بژین، بەڵام کێشە کەڵەکەبووەکانی حکومەتی پێشوو ئەوانی گەیاندە خاڵێک کە بیانەوێت جیاببنەوە و جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانیش کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت، بە هەبوونی کورد ئەوا دەکرێت عێراقێکی دیموکراتی ئازاد بێتە پێش"
بۆ بەستنی ھاوپەیمانیش لەگەڵ حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم، سەدر ڕایگەیاند: ھیچ رێگرییەك لەبەردەم ھەنگاوێكی لەمجۆرەدا نابینم.



AM:11:14:11/08/2017