بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سۆران راگەیاند، لە شارۆچکەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران، گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
ستار سەلیم، بەڕێوەبەری پزیشکی دادی سۆران رایگەیاندووە "کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 11-8-2017، تەرمی گەنجێک هێنرایە نەخۆشخانەکەمان، کە شوێنەواری گوللەی زۆر بە جەستەیەوە دیار بوو".
ئەو گەنجە خێزاندارە، تەمەنی 19 ساڵە و ناوی ( م.ز. ع) و خەڵکی گوندی وشومەلیانی سەر بە ناحیەی دارە شەکرانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.