گۆڕان لە بارەی کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بڕیاریدا

جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان دوای ٧ کاتژمێر کۆبوونەوە بڕیاریدا کە لەگەڵ پارتی کۆببنەوە و داوای داوای‌ دیاریكردنی‌ "سه‌قفی‌ زه‌مه‌نی"‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ‌ده‌كات.


شێروان ئیبراهیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی وتووە، "لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بڕیاردرا لەگەڵ پارتی کۆببینەوە".

ناوبراو وتوویەتی ، گۆڕان پاکێجێکی سیاسیی نوێی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتیدا تاوتووێی بکات. ئەگەر لەسەر پاکێجە سیاسییەکەی گۆڕان رێکبکەوین، پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یاسا بۆ گشتپرسی دەردەکات".

ڕوونیشی کردووتەوە "گۆڕان داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکات دەکات تاوەکو ئەو کاتەی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر دەبێت".



PM:06:29:12/08/2017