بنباڵی ڕەش لەوانەیە بەلاتەوە شتێکی بێزارکەر بیت، بەڵام دەبێت دڵخۆش بیت بەوەی
کەچەندین ڕێگای سروشتی هەی بۆسپی کردنەوەی
بنباڵ کە ئەمەش دیارترین رێگاکانن.
1- مەساجی پەتاتە:پەتاتە یەکێکە لەو چارەسەرە سروشتیانەی کە چەندین سودی تەندروستی هەیە بەهەمان
شێوەش دەتوانی بەکاری بهێنیت بۆجوانکاری. قاژێک پەتاتە بخەرە ژێربنباڵتەوە بۆماوەی
٥-١٠ خولەک، دواتر بەئاو بیشۆ ئەم کردارە ٢-٣جار لەهەفتەیەکدا ئەنجام بدە.
2- لیمۆ و سۆدە: لیمۆ لەگەڵ سۆدە پاکرەکەوەیەکی زۆر سەنج
ڕاکێشە، هەروەها دەتوانی ئەم گیراوەیە بەکاربهێنی بۆ سپیکردنەوەی بنباڵ. کەمیک سۆدە
لەگەڵ ئاوی لێمۆدا تێکەڵ بکە لەبن باڵتی بدە بۆماوەی ٢-٣ خولەک،ئەم کردارە یەک بۆ دووجار
لەهەفتەیەکدا ئەنجامی بدە.
3- ڕۆنی گوێز هندی: ڕۆنی گوێز هندی پێکهاتەیەکی سروشتی
زۆر نایابە بەهۆی ئەوەی کە ڤیتامین E لەپێکهاتەکەیدا هەیە هەموو
ڕەشیەکانی سەر پێست لادەبات و دەتوانی ڕۆژانە ئەم ڕۆنە بدەیت لەبنباڵت.
سەرچاوە: cosmopolation
وە:هە-ف