گروپی چەکداری تاڵیبان دووەمین نامەی ئاڕاستەی سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند، هیوادارە سەربازەکانی ئەمریکا لە
ئەفغانستان بکشێنەوە.
تالیبان لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە "خۆتان دەبینن کە دوای ١٦ ساڵ
لە ئامادەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕۆژ بەڕۆژ دۆخی وڵاتەکە خراپتر دەبێت.
هەر لەو ناوەوەی تاڵیباندا هاتووە "دوای خەرجکردنی ملیاران دۆلار لەلایەن
ئەمریکاوە لە ئەفغانستان تا ئێستاش سەربازانی ئەمریکا دەکوژرێن و هیوادارین کە
ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە هەڵەکانیدا بچێتەوە و دووبارەی نەکاتەوە".