بارزانی ڕایگەیاند، داهاتویەکی گەش چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان دەکات و لەدوای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی، هەرێم دەبێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بارزانی و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پیرمام کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی ناوخۆ و پێشهاتە سیاسییە هەرێمایەتییەکانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی ڕایگەیاندووە، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌كه و له‌دوای ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
بگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم، بارزانی دیاركردنی ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی و نیشتمانی وه‌سف كردوە و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ رێگرتنه له خوێنرشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان.
بارزانی وتیشی "ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، چونكه بارودۆخی كوردستان و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك قۆناغه‌كانی رابردوو نییه و دووپاتیكرده‌وه، گه‌لی كوردستان به ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه دۆزی ڕه‌وای خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات."
ڕۆژی ٧ ی حوزەیران جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، لایەنە سیاسیەکانی دیکەی هەرێم لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدرێت و ئەنجوومەنێکی باڵاش بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێکهێنرا.