بە گوێرەی ئامارێکی ماڵپەڕی گۆگڵ، لە هەرێمی
کوردستان زیاترین گەڕان بۆ وشەی سێکس و پۆڕنۆ کراوە بە بەراورد بە سەرجەم
پارێزگاکانی عێراق.
ماڵپەڕی گۆگڵ کە گەورەترین ماڵپەڕی گەڕانە
لەسەر ئاستی جیهان و یەکەم پڕبینەرترین ماڵپەڕیی جیهانە بەردەوام ئامارەکان لەسەر
گەڕان لەو ماڵپەڕەدا دەخاتە ڕوو.
بە گویرەی ئەو ئامارەی ئەو ماڵپەڕە
خستوویەتییە ڕوو، لە هەرێمی کوردستان زیاترین تەماشاکەری ماڵپەڕە پۆڕنۆکان هەیە و
لەو نێوەندەشدا بەکاربەران لە شاری سلێمانی زیاترین گەڕانیان بۆ وشەی سێکس و پۆڕنۆ
کردووە و هەولێریش لە پلەی دووەمدایە.