به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ره‌تای
مانگی داهاتوه‌وه پێدانی كاته‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان زیاد ده‌كات.
سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی
سلێمانی وتووە "زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی په‌یوه‌ندی به‌دابه‌زینی
پله‌كانی گه‌رماوه هه‌یه، واته تا پله‌كانی گه‌رما به‌ره‌و نزمبونه‌وه بڕۆن،
ڕاسته‌وخۆ كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش زیاد ده‌كات".
ڕوونیشی کردووەتەوە:"له‌ئێستادا پله‌كانی گه‌رما له‌شه‌واندا
نزمبۆته‌وه، هه‌ربۆیه كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با له‌شه‌واندا زیادیكردوه، به‌ڵام
له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه له‌ڕۆژیشدا له‌كاتژمێر (١٠ به‌یانی بۆ ١٠ی شه‌و)
كاره‌بای نیشتیمانی زیادده‌كات، چونكه پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه".