وادەی کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان دیاریکرا

بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ کۆبوونەوە دایەوە و وادەی کۆبوونەوەی نێوانیان دیاریکرا.


کەناڵی ڕووداو بڵاویکردووە، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندییان بە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ کۆبوونەوە نیشانداوە.

ڕوونیشکراوەتەوە، کۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 21-8-2017 ئەنجامدەدرێت.



PM:09:41:17/08/2017