ئەگەرچی پێشتر پێشبینی دەکرا کە لەم
هەفتەیەوە پلەکانی گەرما داببەزن، بەڵام ئەم هەفتەیە بە پێچەوانەوە پلەکانی گەرما
بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی تایبەتمەندە
بە کەش و هەوا بڵاویکردووەتەوە کە ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان گەرمترین دۆخ
بەخۆیەوە دەبینێت و بە جۆرێک ڕۆژی چوارشەممە پلەی گەرما لە سلێمانی دەگاتە ٤٦ پلە
کە گەرمترین پلەی ئەمساڵی سلێمانی دەبێت.
ماڵپەڕەکە ئاشکراشی کردووە کە لە هەفتەی
داهاتووترەوە جارێکی دیکە پلەکانی گەرما دادەبەزن و بە ئاستێکی بەرچاو پلەکان بۆ
خوار چل پلە دادەبەزن و وەک پێشبینیش کراوە، کە هەفتەی داهاتووتر کۆتایی بە گەرما
زۆرکەی ئەم هاوینە دەهێنێت.