ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی
ڕووداو ڕایگەیاند ڕووداو هی
چه‌ند جۆره مرۆڤێكی گوێڕایه‌ڵه و هه‌ر ئه‌وان تیای ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و تیای ده‌خۆن
و هێرشی توندیش دەکاتە سەر ئاکۆ محەمەد بەڕێوەبەری کەناڵی ڕووداو.
بەرزان عەلی حەمە ڕۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی ڕووداو، لە
میانی نوسینێکیدا ئاشکرایکرد کە ماوەی سێ مانگە لە ڕووداو وازی هێناوە و بە
زوویریش ئەو کەناڵەی جێهێشتووە.
بەرزان نوسیویەتی "ته‌نیا كێشه‌م عه‌بووسی و ده‌م و
چاو ترشاوی مودیره‌كه‌ی بوو، به‌جۆرێك ئاماده‌یه به‌س بۆ ئه‌وه‌ی كاك نێچیرڤان
لێی ڕازی بێت و چه‌لاوه‌كه‌ی لێ تێك نه‌چێت، قوربانی به هه‌موو كه‌سێك بدات، ته‌نانه‌ت
ئاماده‌یه قوربانی به‌هه‌موو گه‌لی كورد بدات به‌س فی سه‌بیلی ئه‌وه‌ی كاك
نێچیرڤان له‌و ڕازی بێت، به‌درێژایی ته‌مه‌نم چه‌نده ڕه‌خنه و قسه‌ی تووندم له‌سه‌ر
نێچیرڤان بارزانی و پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردبێت، ئه‌مه بۆ خوا ده‌ڵێم، ڕۆژێك
نێچیرڤان بارزانی و پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری هیچیان پێ نه‌گوتم و ته‌نگاویان نه‌كردم،
به‌ڵام یه‌ك ساڵ و نیو له رووداو بووم، مودیری ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه، له‌سه‌ر هه‌ر
وتار و ڕه‌خنه‌یه‌كم له نێچیرڤان بارزانی یان ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، ته‌نگاوی ده‌كردم،
ڕۆژێك قه‌تع ڕاتب، ڕۆژێك غیابدانم، ڕۆژێك به ئیمه‌یل ئینزاری پێ ده‌دام، سه‌د
جاریش ده‌بوغزێنرا".
تەواوی نوسینەکەی بخوێنەرەوە
به‌ڕێزان، من له كه‌ناڵی ڕووداو نه‌ماوم، ئه‌سڵه‌ن سێ
مانگیشه له‌وێ نه‌ماوم، به‌ڵام تاقه‌تم نه‌بووه هیچی له‌سه‌ر بڵێم و ڕوونی بكه‌مه‌وه،
من له كوێ كار ده‌كه‌م و له كوێ ده‌ژیم و له‌كوێ ده‌خه‌وم، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ژیانی منه و نه پرس به كه‌س ده‌كه‌م و نه به‌نیازیشم بۆ كه‌سی ڕوون بكه‌مه‌وه...
ئه‌سڵه‌ن به‌عاجزی هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه و
ئه‌و جۆره شوێنانه ته‌نیا
هی چه‌ند جۆره مرۆڤێكی گوێڕایه‌ڵه و هه‌ر ئه‌وان تیای ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و تیای
ده‌خۆن و تیایدا خانووی سه‌د ده‌فته‌ری ده‌كڕن و مانگی ده سه‌فه‌ری ئه‌مریكا و ئه‌وروپای
تیا ده‌كه‌ن و منی سه‌گ و سه‌گبابی (بێ كه‌س و بێ پشت و بێ عه‌شیره‌ت و بێ
پاڵپشتی)ش ڕۆژی سه‌د جنێوی ڕه‌ش و ڕووتی لات و پووت و گیرفان به‌تاڵی وه‌ك تۆم له‌سه‌ر
ده‌خوارد، بۆ زانیاریتان كه‌مترین مووچه‌ی ناو ئه‌و كه‌ناڵه من وه‌رم ده‌گرت و
زۆرترین جنێویش بۆ من ده‌هات، ئه‌وانه‌شی مووچه‌كه‌یان له خوێنی باوكیان زۆرتر
بوو، لای ئێوه به قسه خۆش و مووهیم و پاڵه‌وان حیساب بوون و یه‌ك قسه‌یان پێ
ناگوترێت و له شوێنێكیش ببینرێن، سه‌د ڕه‌سمیان له‌گه‌ڵ ده‌گیرێت، ئیتر كێشه‌ی ڕه‌ش
و ڕووتی سه‌گ و سه‌گباب ئه‌وه‌یه كه (بزن هه‌موو ڕۆژێك گه‌ڵی به‌ده‌ره‌وه‌یه كه‌س
هیچ ناڵێت، یه‌ك ڕۆژ هی مه‌ڕ ده‌ركه‌وێت دونیای لێ قاو ده‌ده‌ن!!)...
زه‌لام هه‌یه له‌و كه‌ناڵه
چوار ئه‌وه‌نده‌ی من مووچه‌ی وه‌رده‌گرت و كه‌سیش له‌گوڵ كاڵتری پێ نه‌ده‌گوت،
تیایه‌تی به‌س بۆ ئه‌وه‌ی عاجز و لووته‌لا نه‌بێت له‌جه‌نابی مودیر، به‌سه‌ره به‌ناوی
ئیشه‌وه گه‌شتی دوورودرێژی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای پێ ده‌كرا...
جا بابشزانن، من هیچ
كێشه‌یه‌كم نه له‌سه‌ر نه‌هج و به‌لاغه‌تی كه‌ناڵه‌كه و نه‌شێوازی كاركردنه‌كه‌ی
و نه خاوه‌نه‌كه‌شی نه‌بوو، زۆریش پێویستم به كاركردن و مووچه‌كه‌شی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت
پێم كه‌ناڵێكی باش و به‌هێزه و هیوادارم هاورێكانم سه‌ركه‌وتوو بن، به‌ڵام ته‌نیا
كێشه‌م عه‌بووسی و ده‌م و چاو ترشاوی مودیره‌كه‌ی بوو، به‌جۆرێك ئاماده‌یه به‌س
بۆ ئه‌وه‌ی كاك نێچیرڤان لێی ڕازی بێت و چه‌لاوه‌كه‌ی لێ تێك نه‌چێت، قوربانی به
هه‌موو كه‌سێك بدات، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه قوربانی به‌هه‌موو گه‌لی كورد بدات به‌س
فی سه‌بیلی ئه‌وه‌ی كاك نێچیرڤان له‌و ڕازی بێت، به‌درێژایی ته‌مه‌نم چه‌نده ڕه‌خنه
و قسه‌ی تووندم له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی و پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری كردبێت، ئه‌مه
بۆ خوا ده‌ڵێم، ڕۆژێك نێچیرڤان بارزانی و پیاوه‌كانی ده‌وروبه‌ری هیچیان پێ نه‌گوتم
و ته‌نگاویان نه‌كردم، به‌ڵام یه‌ك ساڵ و نیو له رووداو بووم، مودیری ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه،
له‌سه‌ر هه‌ر وتار و ڕه‌خنه‌یه‌كم له نێچیرڤان بارزانی یان ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، ته‌نگاوی
ده‌كردم، ڕۆژێك قه‌تع ڕاتب، ڕۆژێك غیابدانم، ڕۆژێك به ئیمه‌یل ئینزاری پێ ده‌دام،
سه‌د جاریش ده‌بوغزێنرام...
وتارێكی ڕه‌خنه‌ییم له‌سه‌ر
قوتابخانه‌ی شووه‌یفات له‌م فه‌یسبووكه‌ی خۆمه‌وه نووسی (ئه‌و قوتابخانه‌یه هی
كاك نێچیرڤانه!) جه‌نابی مودیر دونیای له تاڵ كردم!! وتارێكی ڕه‌خنه‌ییم له‌سه‌ر
ئاشتی هه‌ورامی نووسی، بانگی كردم و هه‌رچی پێ خۆش بوو پێی گوتم! ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
من ئیشی ده‌كرد، ڕوبعی من كاری نه‌ده‌كرد و دوو ئه‌وه‌نده‌ی من مووچه‌ی وه‌رده‌گرت،
من ڕۆژێك نێچیرڤان بارزانی ببینم، هه‌موو ڕه‌خنه و ده‌ردی ده‌سرییه‌كانمی پێ ده‌ڵێم،
به‌قه‌ولی مه‌لا كرێكار، من ئه‌گه‌ر غوڵامی بكه‌م غوڵامی ئاغا خۆی ده‌بم نه‌ك هی
پیاوه‌كانی ئاغا !
هه‌ر ڕۆژه‌ی بیانوویه‌ك،
هه‌ر ڕۆژه‌ی بوغزاندنێك، جنێوی ڕه‌ش و ڕووت و لات و برسییه‌كانیش له‌ولاوه بووه‌ستێت،
ڕۆژی هه‌شت سه‌عات خوێنی خۆم و گه‌نجێتی خۆمم داده‌نا و له‌پێی مووچه‌كه‌شیدا
بوغزاندن و سوكاندن و شكاندنی جه‌نابی مودیری ته‌له‌فزیۆن و له‌ده‌ره‌وه‌ش جنێو و
فه‌زاحه‌تی ڕه‌ش و ڕووتی سه‌گ و سه‌گباب هێنده‌ی تر ژیانیان لێ تاڵ كردبووم!
جا من كه هه‌ر به
گشتی كوردستان‌م به‌لاوه شیاو نییه بۆ ژیان كردن، ئیدی ڕووداوم كه‌ی پێ شیاو بووه
بۆ كاركردن، ڕووی بێ پاره‌یی ڕه‌ش بێت، ده‌نا ئه‌وه‌ی من شاگردیم بۆ ده‌كرد، ده‌بوو
غوڵامی بابم و نۆكه‌ری خۆم بووایه!! من پێم وابوو له‌و كه‌ناڵه ده‌بم به‌شت و خه‌ونه‌كانم
به‌دی دێنم، به‌ڵام غرور و كیبریای مودیری ته‌له‌فزیۆنه‌كه و ئه‌و پاره زۆره‌ی
به‌رده‌ستی، چاوی كوێر كردووه و به ئیمانم له خاوه‌نی ته‌له‌فزیۆنه‌كه (كه
نێچیرڤان بارزانییه) باشتر و خۆشتر و چه‌ور تر ده‌ژی، مرۆڤه‌كانی ئه‌م كوردستانه
له‌به‌رچاویدا ته‌نیا وه‌حده‌یه‌كی ئیقتیسادییه و هیچی تر، خۆزگه چۆن چاودێری
دارایی هه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی و ئیختیڵاصی دارایی به‌سه‌ر ده‌زگاكاندا ده‌گه‌ڕێت،
ئواش چاودێری ده‌روونی هه‌بووایه و به‌سه‌ر ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه‌دا بگه‌ڕایه
تابزانێت چه‌ند كارمه‌ند تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و نائارامی بوونه‌ته‌وه، به هۆی
له‌ده‌ست نه‌دانی
مووچه حیزه‌كانیانه‌وه!!
تێبینی: ئێستاش هه‌ر كه‌س
قسه له‌سه‌ر كاركردنی من له ڕووداو و یان له‌هه‌رشوێنێكی تر بكات، یه‌كسه‌ر
بلۆكی ده‌كه‌م! پیاوه‌تی ئه‌وه‌یه مووچه و نانم بده‌ی، ئه‌وجا ڕه‌خنه‌م لێ
بگریت، هه‌ر كه‌س پیاوه و قسه‌ی زل ده‌كات، بابێت كرێ خانووی ئه‌م مانگه‌م بۆ
بدات!!
تێبینییه‌كی تریش: هه‌رچی
له‌سه‌ر پارتی و مه‌سرور بارزانی و ته‌نانه‌ت مه‌سعود بارزانیش بڵێیت، ئاساییه،
به‌ڵام كاك نێچیرڤان هێڵی سوور بوو لای ئه‌م زه‌لامه...
باقی وه‌سسه‌لام