سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى
كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ى كرده‌وه "تیرۆریستییه‌كه‌ى"
شارى بەرشەلۆنەی ئیسپانیاى كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی
سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە
دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو كردەوە دڕندانەیە دەكەین و هیوای
چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا
هاتووە گەلی كوردستان كە خۆی قوربانیی دەستی تیرۆرە و لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی
تیرۆرە خۆی بە هاوخەمی شاری بارسێلۆنا دەزانێت.
دوێنێ شەو ڕێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی
خۆی له هێرش و په‌لاماره‌كانی شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا راگه‌یاند کە له ئاكامدا 12 كه‌س كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش
برینداربوون.