به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەسەر ڕووداوی هێرشکردنە سەر مەلا سامان هاتە دەنگ و رایگه‌یاند "بێده‌نگ نابین و وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ی ئاب له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وتدا له چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه هێرشكرایه سه‌ر مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی و بریندار كرا
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "له هێرشكردنه سه‌ر مامۆستا مه‌لا سامان چه‌مچه‌ماڵی بێده‌نگ نابین".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك به‌رپرسی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ئێستا به سه‌ردانێك له دەرەوەی وڵاتە، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "هه‌ر هێزولایه‌نێك له پشتی ئه‌و كاره بێ ڕه‌وشتانه و نائاكاریانه‌یه‌وه بێت وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به ته‌واوی ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان".
ناوبراو هۆشداریش دەدات بە بکەرانی ڕووداوەکە و دەڵێت "هه‌ر هێز و لایه‌نێك له پشتی ئه‌و كاره‌وه بێت له كار و چالاكی سیاسی له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا رایان ده‌گرین".
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر مامۆستا مەلا سامان، دوای ڕووداوەکەش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند "هەوڵی ترسنۆکانە کاریگەری نابێت لەسەر هەڵویستەکانم من هەمیشە بەردەوام دەبم لەبەرەی گەل و دژی نا عەدالەتی وە من ماوەیەکی زۆرە وتوومە نەخیر بۆ ریفراندۆم هۆکار و میکانیزمەکانم خستوەتە ڕوو لیرەوە دوپاتیدەکەمەوە پەیوەندیم بە هیچ کەس و گروپێکەوە نیە و بڕوای تەواوم بە بەرنامە و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕانە".