چەند ڕێگەیەک بۆ نەهێشتنی بۆنی پێڵاو


بۆنی پێڵاوە یەکێکە لەوکێشانەی کە زۆرێک لەخەڵکی بەدەستیەوە دەناڵێنن بەتایبەت پیاوان، ئەمەش بەهۆی چەند شتێکەوەیە وەک بەکتریا مرۆڤ بەسروشتی بەکتریا لەژێرپێکانیدا دەژی کاتێک ئەم بەکتریانە دەست دەکەن بە شیکردنەوە دەبنە هۆی بۆنی ناخۆش لە پێیەکاندا.هۆکارێکی دیکە شێیە ئەمەش هۆکارە بۆبۆنی پێیەکان.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە بۆنی پێ:

گۆرەوی: لەپێکردنی گۆرەوەی هەرکاتێک بێت یارمەتی نەهێشتنی بۆنی پێ دەدات بەتایبەت ئەو گۆرەویانەی کە لەماددەیەکی باش درست کراون وەک لۆکە کە دەبێتە هۆی مژینی شێی پێیەکان

پێڵاو: لەپێکردنی هەندێک پێڵاو یارمەتی نەهێشتنی شێی پێ و ئارەق دەدات وەک ئەوپێڵاوانەی کە بەتەواوی قەپات نین یاخود هەوا کێشن. هەوڵ بدە پێڵاوەکانت هەمیشە بەوشکی بمێنێتەوە هەروەها بە پاکی ڕای بگرە، بۆڕێگرتن لەمە دەتوانی ئەوپێڵاوەی لەپێی دەکەی ڕۆژی دواتر لەپێی نەکەی ئەمەش یارمەتی وشک ڕاگرتنی پێیەکان دەدات.

سەرچاوە : Medical News Today

وە:هە-ف



PM:08:50:19/08/2017