سەنتەری میترۆ گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدات

سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند کە سبەینێ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە رای جیاواز ئەنجام دەدات.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە، هاتووە "سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان بە هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی لە بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر بە رای جیاواز بانگهێشتتان دەكات بۆ گردبونەوەیكی نارەزایەتی."

سەنتەری میترۆ ئاشکراشی کردووە گردبوونەوەکە سبەینێ کاتژمێر ١١ی بەیانی لە بەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەڕاستی ئابی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی لە لایەن كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس ‌و پارێزەرەوە دامەزراوە و مۆڵەتی فەرمیی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

سەنتەرى میترۆ تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە.

لە تەمووزی ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران.

سەنتەرى میترۆ لە سەرەتای ٢٠١٥ سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردووە



PM:07:03:20/08/2017