بەرشەلۆنە لەگەڵ دۆرتمۆند رێکەوت


رۆژنامەکانی کەتەلۆنیای نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە هەواڵی چوونی دیمبلی فەرەنسی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دووپات دەکەنەوەو ئاشکرای دەکەن یانەی برۆسیا دۆرتمۆند لەگەڵ بەرشەلۆنە رێکەوتووەو ئەو یانە کەتەلۆنیە بە مەرجەکانی یانە ئەڵمانیەکە رازی بوو تا دیمبلی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرت نرخی هێنانی دیمبلی بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ تێدەچێت و لەگەڵ چەند پاداشتێکی تر لە کاتی بردنەوەی نازناوەکان.



PM:07:25:21/08/2017