تا ئێستا زانیوتە کام خۆراک یارمەتی بەهێزکردنی مێشک دەدات


لەوانەیە هەمومان بەومەرحەلەدا تێپەربوبین کاتێک کلیلێک وندەکەین یاخود هەرشتێکی دیکە لەبیری دەکەین لەکوێدا دامان ناوە. لەبەرئەوەی هەندێک جار یادگەمان لاواز دەبێت ئەمەش لەهەموو تەمەنێکدا رودەدات بەتایبەت ئەوانەی کەمێک گەورەترن. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە چەند خۆراکێک هەن توانایەکی باش دەبەخشن بەمێشک لەبەهێزکردنی یادگەدا، ئەمەش بەهۆی وزەی پێوستیەوەیە کەلەپێکهاتەکەیاندا هەیە.

- گەڵا سەوزەکان: گەڵای سەوزەکان وەک سڵق و سپێناخ وکاهوو، ئەمانە ڕێژەیەکی لەڕادەبەدەر ڤیتامینKیان تێدایە. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە خواردنی ئەم گاڵانە رۆژانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی مێشک.

- چەوری ماسی: چەوری ماسی سودێکی لەڕادەبەدەری هەیە لەپێدانی خۆراک بە میشک،چونکە چەوری ماسی دوو ماددەی زۆر گرنگی تێدایە بۆ بەهێزکرنی مێشک.

- ڕۆنی زەیتون: لێکۆڵینەوەکان سەلماندویانە کە ڕۆنی زەیتون سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆلیفینۆڵ، کەماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە ئەمەش یارمەتی ڕێگرتن لە پوکانەوەی مێشک دەدات.


سەرچاوە: Health Zone   

وە" هە-ف



PM:07:30:21/08/2017